كار بۆ قەرەبووكردنەوەی ژنانی رزگاربووی ئێزدییەكان دەكرێت

ڕێزان شێخ دلێر، راوێژكارى مهكتهبى سیاسى یهكێتیى نیشتمانى كوردستان
SNN بریار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی ژنان و خێزان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی كردووە و لەكۆتایی ئەمساڵیش پرۆژە یاساكە دەنگی لەسەر دەدرێت.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی لیژنەی ژنان و خێزان لە پەرلەمانی عێراق بەSNNی راگەیاند “دوای ئەوەی ساڵی 2014 بە هەزاران خێزانی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعش رفێنراون و تائێستاش بەشێكیان لەژێر دەسەڵاتی ئەو رێكخراوەدان، بۆ قەرەبووكردنەوە و پشتیوانیكردن لە دووبارە خۆ دروستكردنەوەی ئەو كچ و ژنانەی رزگاریان بووە، پڕۆژەیاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی لەپەرلەمان ئامادەكراوە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە لە كۆتایی ئەمساڵیش دەنگی لەسەر دەدرێت و پرۆژە یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن .
وتیشی: “لە نێو پرۆژە یاساكەدا ئاماژە بەوە كراوە ئەو كەسانەی دەستگیركراون و دەستدێژییان كراوەتە سەر و بە هەر شێوەیەك مافیان پێشێلكراوە مووچەی تایبەتیان پێدەدرێت و ئەمەش وەكو قەرەبوو كردنەوەیەك لەبەرامبەر ئەو هەموو زوڵمەی لێیانكراوە و هیوادارین هەموو لایەك بە پەرۆشەوە كاری بۆ بكەن بۆ ئەوەی پرۆژەیاساكە لە نێو پەرلەمانی عێراق لە وادەیەی خۆی دەنگی لەسەر بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێكردن .
ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەكـە دەبێتە یاسایەكی گرنگ بە خزمەتی تەواوی كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی و ساڕێژكردنی بەشێك لە برینەكانیان، لە ماوەی داهاتوو بەڕەچاوكردنی تێبینیەكان هەوڵدەدەین بەزووترین كـات پڕۆژەكە پەسەند بكرێت و ببێت بە یاسایەكـی بەركار و چاودێری جێبەجێكردنی دەكەین بە بەردەوامی.
شایەنی باسە پڕۆژەیاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی لەپەرلەمان ئامادەكراوە و لە2/7/2019 خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە لە سەرەتایی هەفتەی رابردووش خوێندنەوەی دووەمی بۆكراوە و بە پێی وتەی پەرلەمنتارانیش بێت لە كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەكە پەسند دەكرێت .
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









