ڤیدیۆ:بەرازیل و ئەرجەنتین سەرکەوتنیان تۆمارکرد

0
779
بەرازیل

SNN Sport

لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکان بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی بەرازیل لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێ بباتەوە.

گۆڵەکانی بەرازیل هەردوو یاریزان ئارسر و ریچارلسۆن لە خولەکەکانی 34  و 45 تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، تانگۆ گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی توانی 2-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پیرۆ بباتەوە.

گۆڵەکانی تانگۆ یاریزانان نیکۆلاس گۆنزالێز و لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکەکانی 17 و 28 تۆماریان کرد.

ریزبەندی هەڵبژاردەکان دوای گەڕی چوارەم:

    • بەرازیل 12 خاڵ
    • ئەرجەنتین 10 خاڵ
    • ئیکوادۆر 9 خاڵ
    • پاراگوای6 خاڵ
    • ئۆرۆگوای6 خاڵ
    • چیللی4 خاڵ
    • کۆڵۆمبیا4 خاڵ
    • ڤەنزوێلا3 خاڵ
    • پیرۆ1 خاڵ
    • بۆلیڤیا1 خاڵ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this