لێدوانی لۆف و لویس ئینریکی دوای یاریەکەی نێوانیان

0
1178
لویس ئینریکی و یواکیم لۆف

SNN Sport

لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، لە لیگی ئەی لە گروپی سێیەم، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یاریگای یانەی سڤییا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا لارۆخا توانی یاریەکە 6-0 بباتەوە و مەکینەکانی ئەڵمانیا تووشی شکستێكی مێژوویی بکات.

هەردوو راهێنەری ئەڵمانیا و ئیسپانیا یواکیل لۆف و لویس ئینریکی، قسەیان بۆ میدیاکان کردوو باسیان لە یاریەکەی نێوانیان کرد.

لە لێدوانێکیدا دوای  شکستی هەڵبژاردەکەی بە ئیسپانیا 6-0 یواکیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وتی:” شەوێکی تاریکبوو،کە لە هیچ شتێکدا سەرکەوتوو نەبووین،چی لە رووبەڕووبوونەوەی یاریزان بەرامبەر بە یاریزان،چی بە بەرگری و چی بە هێرشبردن،ناتوانین کەس بۆ ئەم دۆڕانە تۆمەتبار بکەین”.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە ئاشکرای کرد هەوڵیداوە لە نیوەی دووەمدا چاودێری بخاتە سەر یاریزانەکانی ئیسپانیا، بەڵام خێرایی ئەستێرەکانی ماتادۆر پلانەکەی تێکداوەو بۆشاییەکانی هێڵی بەرگری تیپەکەی وایکرد ئیسپانیا زیاتر لە گۆڵێک بکات”.

لە کۆتایدا  رەتیکردەوە گلەیی لە خۆی بکات وتی:”لۆمەکردنی خۆمان و شیکردنەوەی هەڵەکانمان بەشێکە لە کارەکەمان،بینیمان کێشەی گەورەمان هەیە لە هێڵی بەرگریدا، کاتێک وتم هەموو شتێک خراپ بووە، مەبەستم ئەوەبوو”.

دواتر لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانیا قسەی کردوو وتی:” ئەم شەوانە بە دەگمەن دەیانبینین، هەموو ئەوەی کە پلانمان بۆ دانابوو ئەوەبوو بە باشی ئەنجامی بدەین و یاریزانەکانیش بە یەکگرتووی چونە ناو یاریەکەوە ،کاتێک کارامەیی و هەڵسوکەوتی باش هەیە ئەم شتانە دەتوانن رووبدەن”.

وتیشی:” ئەڵمانیا بێجگە لە کیمیچ کە پێکانی هەبوو، پشتی بە 11 یاریزانی لوتکە بەست،هەروەها 10 یاریزانیش بێجگە لە کرۆس کە لە یاری رابردوو بەشداریان کرد،لە یاریەکە چەندین گۆڕانکاریمان کرد،ئێمە زۆر بە باشی فشارمان دەکرد،لە ئامادەکاریدا زۆر وریا بووین و یارییەکی زۆر باشبوو، وەک باشتربوو کە لە قۆناغی پێش کۆتایی یاری بکەین،دڵخۆشم بەو ئاستەی کە هێرشبەرەکانمان ئەنجامیاندا”.

لە کۆتایدا وتی:” ئێمە بە باشی دەگەیشتین بە گۆڵی تیپی بەرامبەر،ئامانجی ئێمە بوو هەوڵ بدەین یاریەکە بگوازینەوە ئەو ناوچانەی کە ئێمە باشتربووین تێیدا،پێکانی رامۆس و کانالێسیش سووکە، بەڵام ئازاری یانەکان دەدات کاتێک تووشی پێکان دەبن، دەزانم چەند ئازارد بەخشە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this