چەندین كێشە و گرفت ڕووبەڕووی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ى عیراق دەبێتەوە

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق ئاشكرایكرد كە وەزیری دارایی بەڵێنیداوە سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام ئەم پرۆەیاسایەش بەدەرنییە لە بوونی چەندین كێشەو گرفت.
شیروان میرزا، ئەندامی لینەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 كۆمەڵێك بەربەست ڕووبەڕووی دەبێتەوە هەر لە ئێستاوە چاوەڕێی گەیشتنی پرۆژە یاساكەین بە پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە تا سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاساكە بنێرێتە پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیاین لەوەی كە جارێكی دیكە كورتهێنان لەو پرۆژەیاسایەش هەیە، چونكە خەرجییەكانی عێراق زۆر زیاترن لە بڕی داهات لەگەڵ ئەوەشدا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هاوكات عێراق بەردەوام پێویستی بە پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیە ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی لەپێشە، بۆیە هەموو ئەمانە دەبنە گرفتی ڕاستەقینە لەبەردەم پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی باسكرد، حكومەتی عێراقی بەڵێنیداوە كە ئەو وەرەقە چاكسازییەی بڵاوی كردووەتەوە بەشێكی بخاتە ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و لەناو موازەنەدا جێگەی بكاتەوە، ئەمەش بۆخۆی جارێكی دیكە ڕووبەڕووی گرفتی دەكاتەوە، چونكە كاتێك چاكسازی دەكرێت دەبێت لەبەرژەوەندی چەندین كەس و لایەن بدات، ئەو كەس و لایەنانەش بەئاسانی دەستبەرداری بەرژەوەندییەكانیان نابن گرفت بۆ پرۆژەیاساكە دروستدەكەن ناهێڵن بە ئاسانی لەپەرلەمان تێپەڕێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









