حكومەتی هەرێم جۆرێكی دیكەی نوێی دامەزراندنی هێنایە كایەوە

دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ لە ساڵانی ڕابردوو حكومەتی هەرێم دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست و وانەبێژ و خۆبەخشی هێنایە كایەوە لە ئێستاشدا جۆرێكی دیكەی دامەزراندنی بەناوی ( كرێی ڕۆژانە) هێناوەتە كایەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەچەند مەرجێك فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 كارمەندی تەندروستی دەرچووە و هەڵەبجەش تەنها 30 كارمەندی بۆ دانراوە.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە نوسراوی دامەزراندنی 30 كارمەندی تەندروستیمان بە ناونیشانی ( پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكار) بەدەستگەیشتووە كە دامەزراندنەكە بە شێوەی ( كرێی ڕۆژانە) دەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ
ئاماژەی بەوەشكرد، خەرجكردنی بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە كۆی 250 ملیۆن دینار بریتییە لە تەنها ( 15 ملیۆن دینار) بەجۆرێك مانگە بڕی ( 550 ) هەزار دینار بۆ پەرستاری زانكۆ و بڕی مانگانەی ( 450 ) هەزار دینار بۆ یاریدەدەری سڕكار خەرجدەكرێت.
بە گوێرەی ئەو نوسراوەی كە فەرمانی دامەزراندنی 500 یاریدەدەری سڕكار و پەرستاری زانكۆی تیادا دەرچووە و وێنەیەكی لای SNN ە ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆی دامەزراندنی 500 پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكار بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی هەولێر 155 و سلێمانی 125 و دهۆك 115 وهەڵەبجە 30 و ڕاپەڕین 30 و گەرمیان 30 و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیەش 15 پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكاریان بۆ دادەمەزرێن.
دامەزراندنی ئەو سڕكارو پەرستارانەی زانكۆ بەمەرجێكە شوێنی كاركردنیان لە تەنها بۆ بواری بەشی چارەسەری چاودێری چڕی كۆرۆنا لە سەنتەر و نەخۆشخانەكان.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









