ئایا مهترسى ههژمار نهكردنى ئهمساڵى خوێندن ههیه؟

یەکێک لە خوێندنگاکانى هەرێمى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی كە وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دایاننابوو بۆ راگرتنی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان رایدهگهیهنێت: زۆرینەی كەسوكاری قوتابیان لەگەڵ ئەوەدان پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە، دهشڵێت: “هیچ مەترسییەك نابینین كە خوێندنی ئەمساڵ هەژمار نەكرێت”.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە كۆتایی ئەم مانگەدا جارێكی دیكە وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا جارێكی دیكە كۆدەبنەوە، بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەدەن یاخود بڕیارە لەسەر درێژكردنەوەی داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەدەن، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو هەڵسەنگاندنانەی كە لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دۆخی كۆرۆنا ئەنجامی دەدەن”.
وتیشى: “كاتێك دەتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی خوێندن بكریت لەلایەن رێكخراوی یونسێفەوە كە بارودۆخی كۆرۆنا ئاسایی بێتەوە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت هێشتا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و تووشبوون و مردن لە هەموو جیهاندا بەردەوامی هەیە، ئەمەش لەسەر ئاستی جیهان گرفتی بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دروستكردووە، بۆیە ئەمە بابەتێكی بەرپرسیاریەتییە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت”.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردبێت زۆربەی كەسوكاری قوتابیان پێان باشە پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە و مەرجە تەندروستییەكان بگیرێنەبەر، بۆیە ئێمە وەك خۆمان هیچ مەترسییەك نابینین كە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بفەوتێت و هەژمار نەكرێت، بەڵام پێویستمان بەكاتی زیاتر دەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









