وێنه: یانه‌ی شێروانه به‌دوو ئامانج به‌شداری خولی نایابی كوردستان ده‌كات

یانەی شێروانە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
جیاواز له‌ساڵانی رابردوو یانه‌ی شێروانه نوێنه‌ری گه‌رمیانییه‌كان به پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو گۆڕانكاری له ساڵانی رابردوو به‌شداری خولی نایابی كوردستان ده‌كات و ئامانجیه‌تی كه شه‌ڕی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بكات.
ستافی راهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌مساڵ به دوو ئامانجی جیاواز به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌ن یه‌كه‌میان پێگه‌یاندنی یاریزانانی لاوانی یانهكهیانە بۆ ئاستی پێشكه‌وتووان و دووه‌میان به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه له خولی نایابی كوردستان.
سه‌ردار مه‌جید راهێنه‌ری تیپه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” ئامانجمان له به‌شداریكردن له خولی نایابی كوردستان یه‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه له خوله‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندن و دروستكردنی چه‌ندین یاریزانی لاوانه بۆ ئاستی پێشكه‌وتووان، چونكه ئه‌مساڵ زیاتر له 15یاریزانی لاوانمان بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌م كردووه له‌گه‌ڵ حه‌وت یاریزانی به‌ئه‌زموون تێكه‌ڵ كردووه و یانه‌ی شێروانهمان دروستكردووه.
راشیگه‌یاند:” ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه مه‌شقه‌كانمان دهستپێكردووەتهوه بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنان و یاری دۆستانه‌ش له‌شاری سلێمانی درێژه به ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ده‌ین، بۆیه هیوادارین بتوانین ئه‌م پێكهاته‌یه دروست بكه‌ین بۆ ساڵانی ئاینده، له‌به‌رئه‌وه متمانه‌یه‌كی زۆرم به یاریزانان هه‌یه دڵنیاشم ئه‌ركه‌كه‌مان زۆر قورس نابێت”.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌لال یاریزانی یانه‌ی شێروانه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” خۆتان ده‌زانن ئه‌مساڵ گۆڕانكاریه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا كراوه و زۆرترین یاریزانی لاو بانگهێشتی تیپه‌كه كراون، بۆیه ئه‌ركمان تاڕاده‌یه‌ك قورس ده‌بێت، به‌ڵام چاومان له ئه‌نجامی گه‌وره‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه ته‌نیا به‌شداری خوله‌كه ناكه‌ین، به‌ڵكو بۆ پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی هه‌وڵ ده‌ده‌ین”.
یانه‌ی شێروانه سه‌ره‌ڕای به‌هێزی تیپه‌كه‌ی له ساڵانی رابردوو به‌هۆی بوونی چه‌ندین یاریزانی به توانا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بوو له خولی نایابی كوردستان، بۆیه ئه‌مساڵ ئه‌ركی تیپه‌كه قورس‌تر ده‌بێت به‌و پێكهاته تازه‌یه‌ی كه زۆربه‌ی یاریزانانی لاون.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









