نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەریم ئاماژە بەوەدەكات داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كۆكراوەتەوە لە چاوەڕوانی ناردنی 320 ملیار دینارین لە بەغداوە بۆ ئەوەی دەستبەدابەشكردنی مووچە بكەین، بۆ ئەومەبەستە بەرپرسانی باڵای هەرێم لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی وەڵامێكی یەكلاكەروە لە حكومەتی عێراق وەربگرن ئاخۆ بۆ ئەم مانگە 320 ملیار دینار دەنێرێت یاخود نا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی لە چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی بابەتی ناردنی 320 ملیار دیناردایە بۆ هەرێم چونكە تا ئێستا ئەو بابەتە یەكلا نەبووەتەوە هەندێك لە بەرپرسانی باڵای عێراق ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە بۆ ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیە دەنێردرێت بەڵام سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە ناردرنی بڕە پارەیەكی سادەكردووە بۆ هەرێم كە نازاندرێت بڕەكەی چەندە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستی بە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ كردووە و بڕێك پارەی لەبەردەستدایە كە پێدەچێت بە ناردنی 320 ملیار دینارەكە بتوانین بە لێبڕینی لە%15 موچەی مانگی تشرینی یەكەم دابەشبكەین، بۆیە لە ئێستادا بەرپرسانی باڵا لە حكومەتی هەرێم لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم یەكلا بكەنەوە.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەبەرواری 15/9/2020 بە لێبڕینی لە%18 خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 9ی بڵاوكردەوە و لەماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشكرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









