ئایا پرۆسهى خوێندن له ههرێمى كوردستان دهستپێدهكاتهوه؟

كۆمهڵێك قوتابى له یهكێك له قوتابخانهكانى پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت: بەردەوامین لە هەڵسەنگاندنی دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان هەر لەسەر ئەو بنەمایەش سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكین بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای بكەین، دەشڵێت: “ناتوانین بڵێن دۆخەكە بەرەو ئاسیبوونەوە رۆیشتووە”.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بڕیاری كۆتایی لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی وەزیری پەروەردە و وەزیری ناوخۆ و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادایە، ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەنووسین و ئاراستەی ئەو لیژنە باڵایەی دەكەین و لە ئێستاشدا سەرقاڵی نووسینی ئەو راپۆرتەین”.
وتیشى: “ئەوەی تا ئێستا هەڵسەنگاندنمان كردووە ئەوەیە كە ناتوانین بڵێین دۆخەكە بەرهو ئاسایی بوونەوەی تەواوەتی رۆیشتووە، راستە كهمێك تووشبوون كەمیكردووە، بەڵام ئەمەش جێگیر نییە و رۆژانە ئامارەكان بەرز و نزمی زۆر بەخۆویانهوه دەبینن، بۆیە نازانین سێ رۆژی دیكە چی روودەدات تا ئێمەش بڕیاری كۆتایی خۆمان بدەین بۆیه بەناچاری چاوەڕێی دۆخەكە دەكەین بزانین بە چ ئاراستەیەك هەنگاو دەنێت”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد: “لە كۆتایی ئەم مانگەدا جارێكی دیكە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبینەوە بە ئامادەبوونی پارێزگارەكان و وەزیری ناوخۆ بڕیاری دەستپێكردنەوە یاخود درێژەدان بە داخستنی دەرگای قوتابخانەكان دەدەین، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هەڵسەنگاندنێكی ورد و بابەتییانەی دۆخەكەمان لەبەردەستدا بێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









