پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ئاستی چاوەڕوانییەکانی تێپەڕاند

وێنە: هەڵکەوت سەروەت
هەڵکەوت سەروەت-SNN
پاش دوو ڕۆژ لە کردنەوەی دووەم پێشانگای کتێب لە سلێمانی سەردانیکارێکی زۆر بەشدارییان لەو پێشانگایە کردووە و بەرپرسانی پێشانگاکەش دەڵێن وەڵامدانەوەی هاووڵاتیان زۆر زیاتر بووە لە ئاستی چاوەڕوانی خۆمان.
مەروان حەمە خورشید بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشانگاکە تایبەت بە SNN وتی: ئەم ساڵ 200 ناوەند و چاپەمەنی بەشدارییان کردووە و بە هەزاران کتێب لە پێشانگاکەدا هەیە.
وتیشی: لە 17 وڵاتی جیهانەوە بەشداری لە پێشانگاکەدا کراوە، لە نێویشیاندا وڵاتانی ئەوروپی و سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان و زیاتر 10 جۆر کتێبی بە زمانە جیاوازەکان دەست دەکەوێت.
لە پێشانگای کتێبی ئەم ساڵ لە سلێمانی کڕیاران بەنرخێکی گونجاو دەتوانن کتێبەکان بکڕن و ڕۆژانەش 10 خەڵات کە بڕە پارەیەکە دەدرێتە کڕیاران و ماوەی ۱۰ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پەرتووکە ئایینی و مەزهەبییەکان لە رۆژى یەکەمى پێشانگاکەدا زۆرترین کڕیاریان هەبوو، دواى ئەوانیش پەرتووکى زانستى و فەلسەفى.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









