ئایا سەرۆككۆمار دەتوانێت یاسای قەرز بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان؟

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی لە بڕگەیەكی یاسای تایبەت بە قەرز باس لەوەكراوە كە لە دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕاستەوخۆ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە سەرۆككۆمار ناتوانێت رێگری لە جێبەجێکردنی یاساکە بکات و واژووی بكات و یاخود نا هەر جێبەجێدەکرێت.
مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: سەرۆككۆماری عێراق واژوو لەسەر یاسای قەرز بكات یاخود نەیكات هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت چونكە ئەگەر واژووشی نەكات لەدوای 15 ڕۆژ بە پەسەندكراو ئەژمار دەكرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە لە بڕگەیەكی یاساكەدا ئەوە هاتووە لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەوجۆرەش سەرۆككۆمار مافی تانەدانی نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: تەنها لەیەك حاڵەتدا سەرۆككۆمار دەتوانێت یاساكە بگێڕێتەوە كە داوای گۆڕانكاری لە پرۆژەیاساكەدا بكات، بەڵام دیسان پێناچێت پەرلەمان ئەمەش بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە چونكە ماوەی یاساكە كەمە و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگە و پێویست بە گۆڕانكاری ناكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: لە بری ئەوەی بیر لە گەڕانەوە ئەو یاسایە بكرێت بۆ پەرلەمان واباشترە كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بگەنە ڕێككەوتن لەسەر ڕادەستكردنی نەوت و دیاریكردنی پشكی هەریم لەو قەرزە و ڕەوانەكردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








