“پێویسته حكومهتى ههرێم واز له ستراتیژیهتى رێككەوتنی تەواوكاری بودجە بهێنێت”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدهگهیهنێت: پێویسته حكومەتی هەرێم كار بە ستراتیژیهتى رێككەوتنی تەواوكاری بودجە نەكات، دهشڵێت: “ئەو پارەیەی كە لە بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێم دیاریكراوە ههمووى نهنێردراوه”.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی سهوز بە SNNی راگەیاند: “لە ساڵی 2019 و 2020 حكومەتی هەرێم كاری بە رێككەوتنی تەواوكاری بودجە كردووە لەگەڵ حكومەتی عێراق، بە جۆرێك ئەو پارەیەی كە لە بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێمه و بە %12.67 دیاریكراوە هەمووی رەوانە نەكراوە، چونكە هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی نەوت، لە بەرامبەریشدا عێراق بودجەی تەواوكاری بۆ ناردووە كە بریتیبووە لە 320 ملیار دینار”.
وتیشى: “لە ئێستادا كە نزیكدەبینەوە لە بودجەی گشتی 2021 و رەوانەكردنی پرۆژەیاساكە بۆ پەرلەمان، پێویسته حكومەتی هەرێم بەڕاستی پابەندی هەر جۆرە رێككەوتنێك بێت كه دەیكات بۆ رادەستكردنی نەوت، دەبێت كۆتایی بە رێككەوتنی ناردنی بودجەی تەواوكاری بهێنێت، چونكە لای هەمووان ئاشكرایە كە ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەستی عێراق بكات زۆر زیاتر لەو پارەیهى دەستدەكەوێت كه ئێستا خۆى له فرۆشتنى نهوت دهستیدهكهوێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستهڕوو: “چیتر پێویست ناكات حكومەتی هەرێم ئەوەندە سزای فەرمانبەرانی خۆی بدات، بەوەی رازیبێت كار بە بودجەی تەواوكاری بكات كه لەلاین عێراقەوە بۆی رەوانە بكرێت، بۆیە دەبێت ئەو رێككەوتنەی واژوو دەكرێت بە تهواوەتی پێوەی پابەند بێت، ئەوكاتەش فەرمانبەران گرفتی دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچەیان نامێنێت و حكومەتی هەرێمیش گرفتی ئەوەی نابێت نرخی نەوت دادەبەزێت یاخود نا، بەڵكو ئەوەندەی لەسەر نەوت رادەستی سۆمۆ بكات و لە بەرامبەردا پارەی خۆی وەربگرێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









