وێنه: پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رمێزی سلێمانى كۆتایى هات و یانه‌ى ئاشتی كۆنترۆڵى نازناوه‌كان ده‌كات

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له شارى سلێمانى كێبڕكێكانى پاڵه‌وانێتیى تێنسی سه‌رمێزی كراوه‌ى یاریزانانى سلێمانى كۆتایى هات و یاریزانانى ئاشتی كۆنترۆڵى پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى لاوانى پارێزگاى سلێمانى له‌پێنجه‌م كار‌و چالاكی وه‌رزشی خۆیدا پاڵه‌وانێتییه‌كى كراوه‌ى تێنسی سه‌رمێزی بۆ كوڕان و كچانى پارێزگاكه رێكخست، كه چه‌ندین یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به‌شداربوون.
نزار ژاژڵه‌یی به‌ڕێوەبه‌رى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى لاوانى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:” له درێژه‌ى كار‌و چالاكییه‌كانى بهڕێوەبهرایهتیهكهمان ئه‌مڕۆ چالاكییه‌كی ترمان بۆ یارى تێنسی سه‌رمێز كۆتاىی پێهێنا، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئامانجمان ته‌نیا خزمه‌تكردنه به چین و لاوان و گه‌نجان و هاوكاریكردنیانه له‌سه‌رجه‌م بوواره‌كانی تردا ، هه‌روه‌ها زیاتر پهرهپێدانیانە به تواناكانیان له‌م بارودۆخه‌ى ئێستا كه زۆربه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان وه‌ستاون”.
له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 24 یاریزانى كوڕان و 11یاریزانى كچان كه به‌شێك له‌یاریزانان له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارى ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووى یه‌كبوونه‌وه.
لهكوڕاندا ژیار نه‌وزاد له یانه‌ى ئاشتى وهه‌ڵبژارده‌ى عێراق توانى به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئه‌شكان كارزان بباته‌وه و ببێته پاڵه‌وان، لهكچانیشدا به‌هه‌مان شێوه بارین شاخه‌وان له ئاشتى توانى نازناوه‌كه به‌رز بكاته‌وه كاتێك به‌سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌لانه ئومێدی بردەوە.
ژیار نه‌وزاد یاریزانى یانه‌ى ئاشتی و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وتی:” ماوه‌یه‌كى زۆره له پاڵه‌وانێتیه‌كان دابڕاوین به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره خولانه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانان زیاتر مه‌شقه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كان ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن”.
راشیگه‌یاند:” ئێمه وه‌ك یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ماوه‌یه‌كى زۆره له پاڵهوانێتیهكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه دابڕوین ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌رمان دروست كردووه، بۆیه هیوادارین كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتیانه به‌رده‌وام بێت”.
له‌لاى خۆیه‌وه لانه ئومێد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وامى مه‌شق و راهێنان هیچ سوودێكى بۆ یاریزان نیه بۆ پێشخستنى ئاستیان، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى هه‌ر خولێك یاریزان ده‌توانێت ئاستی پێش بخات و كه‌موكوڕییه‌كانیشی چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه پاڵه‌وانێتى تا به‌هێزبێت ئێمه‌ش زیاتر ئاستمان به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانێتیه‌كان كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئامانجمان زیاتره و هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامى گه‌وره‌تریش ده‌ده‌ین”.
یارى تۆپی سه‌رمێز مێژوویه‌كى زێڕ‌ینى هه‌یه له‌شارى سلێمانى به‌جۆرێك كه له‌ئاستى پێشكه‌وتووان ماوه‌ى 13ساڵه نازناوه‌كه له‌شارى سلێمانى نه‌چووەته ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه و له ئاسته جیاوازه‌كانی تریش چه‌ندین نازناوى گه‌وره بۆ ئه‌م شاره به‌ده‌ستهاتووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









