
پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: Bnar Sardar KirkukNow
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك فیرقه‌ى شه‌شى پۆلسى فیدراڵى ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شه‌نگال و فیرقه‌ى هه‌شت له ناوچه‌كه شوێنیان ده‌گرێته‌وه.
به پێى زانیارییه‌كان كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه‌ركووكه‌وه ده‌ست SNN كه‌وتوون به بڕیارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق فیرقه‌ى شه‌شى پۆلیسى فیدراڵى عێراق كه له چوار لیوا پێكهاتوون و له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك جێگیركراون ده‌گوازرێنه‌وه و فیرقه‌ى هه‌شتى سوپاى عێراق له ئه‌نباره‌وه دێنه ناوچه‌كه و له شوێنه‌كانیان جێگیرده‌بن.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان ئه‌م گۆڕانكارییه په‌یوه‌ندى به رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه هه‌یه له‌سه‌ر شه‌نگال و ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كه پێشتر له كه‌ركوك بوون ڕه‌وانه‌ى شه‌نگال ده‌كرێن.
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه لیواى 61ى پۆلیسى فیدراڵیش كه دۆسیه‌ى ئه‌منى كه‌ركوكى به ده‌سته‌وه‌یه بگوازرێنه‌وه بۆ شه‌نگال، به‌ڵام به پێى وته‌ى پۆلیسى كه‌ركوك تا ئێستا ئه‌وه ده‌نگۆیه و پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه و به پێى زانیارییه‌كان كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى ده‌كرێت و بڕیاره دۆسیه‌ى ئه‌منى ناو شارى كه‌ركوك راده‌ستى پۆلیسى كه‌ركوك بكرێت.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر لیواى 61 ى پۆلیسى فیدراڵى كه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى حكومه‌تى عێراق له ژێر ناوى سه‌پاندنى یاسا ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كران. له سه‌ره‌تادا ئه‌و لیوایه زیاتر له باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جێگیركران و له‌م دواییانه به‌شێكی باره‌گاكانیان چۆڵكرد. له ئێستادا ته‌نها باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له كه‌ركوك ماوەتەوە كە به‌شى سه‌ره‌كى فەرماندەيى هێزە هاوبەشەكانی تێدایە. له چه‌ند رۆژى رابردووش مسته‌فا كازمى داوایكرد ئه‌و هێزه باره‌گاكه چۆڵ بكات و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوك ناره‌زاییان ده‌ربڕى و داوایان كرد هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









