سكرتێری یەكێتی مامۆستایان “ئەگەر دابەشكردنی مووچە ئاسایی بووایە كۆرۆناش ئەوەندە كاری نەدەبوو”

خوێندنگهیەکی بنەڕەتی لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات گرفتی سەرەكی لەبەردەم دەستپێنەكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دابەشنەكردنی مووچەیە بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا ئەگەریش دابەشكردنی مووچە ئاسایی بووایە ئەوا ڤایرۆسی كۆرۆناش هێندە كاریگەری نەدەبوو دەشڵێت “هەتا مووچە دابەشنەكرێت ئەستەمە خوێندن دەستپێبكاتەوە”.
عەبدولواحید محەمەد، سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لێرەو لەوێ باس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت وەك هۆكارێك بۆ داخستنی ناوەندەكانی خویندن و دواخستنی پرۆسەی پەروەردە، بەڵام لە ڕاستیدا گرفتی سەرەكی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و دەستپێنەكردنەوەی خوێندن دابەشنەكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە، چونكە ئەگەر مووچە بەشێوەیەكی ئاسایی دابەشبكرایە ئەوا ڤایرۆسی كۆرۆناش ئەوەندە كاریگەری نەدەبوو كە ئێستا هەیەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر قوتابیان و خوێندكاران و هاووڵاتییانیش دروستكردووە و خەریكە ژیان دەوەستێت و كێشەو گرفتی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە، بۆیە ئەگەر حكومەت بڕیاری دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنیش بدات ئەگەر كێشەی مووچە چارەسەر نەكات و مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشنەكات ئەوا هەر پێناچێت پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێك گرفتی بۆ پۆسەی پەروەردە لە وڵاتانی جیهان دروستكردبێت ئەوا بۆ ئێمەی كورد دووجار باری سەرشانمان قورس بووە لەلایەك بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەلایەكی دیكەش دابەشنەكردنی مووچەیە، بۆیە پێمان وایە ئەگەر مووچە هەبووایە ئەوا خەمەكەمان كەمتردەبوو دەرفەتێكی باشتریشمان لەپێش دەبوو بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









