
SNN
سەرکردەی وڵاتانی جی 20 لەم هەفتەیەدا تاوتوێی ڤاکسینی کۆرۆنا و چارەسەر و پشکنینی ڤایرۆسەکە دەکەن و کاردەکەن بۆ هاوکاریکردنی هەژارترین وڵاتانی جیهان بۆ ئەوەی لە چارەسەری ئەو قەیرانانەی کە کۆرۆنا دروستیکردوون، بێبەش نەبن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە رایگەیاند: پێویستە بارودۆخێکی وا بڕەخسێنین کە هەموو کەسێک دەستی چارەسەر و ڤاکسین و پشکنین بگات، بە نرخێکی گونجاو.
سەرانی جی 20 هاوڕابوون لەوەدا کە پێدەچێت کۆرۆنا چینایەتی زیاتر دروستبکات و درزی نێوان هەژار و دەوڵەمەند قوڵتربکاتەوە.
پادشای سعودیە وتیشی: دەبێت ئامادەبین بۆ هەر پەتایەکی دیکە کە لە داهاتوودا رووبدات، ئەگەرچی گەشبینی خۆشی نیشاندا لەو بەرەوپێشچوونانەی کە لە دۆزینەوەی ڤاکسین و شیکاری نەخۆشیەکەدا هەبوون.
کۆڕبەندەکە کە ئەمساڵ سعودیە، وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی بەڕێوەیدەبات، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، سەرانی کۆڕبەندەکە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشدارن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









