زانیاری لەسەر دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر لە چاكسازی گەورانی هەولێر بڵاودەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر
SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەو بڕە مادە هۆشبەری دوێنی لە چاكسازی گەورانی هەولێر دەستیبەسەردا گیراوە لە پرسگەی یەكەم بووە ئەمەش جاری یەكەم نییە لە ماوەی رابردوو بە دەیان حاڵەتی لەم شێوەیە روویداوە.
د. ئەحمەد نەجمەدین بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند: دوێنی لە چاكسازی گەورانی شاری هەولێر دەستبەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا و رووداوەشكە بەم شێوەیە بوو لە كاتی سەردانی كردنی زیندانیان بووە هەر لە پرسگەی یەكەم كە داخڵی نێو چاكسازی دەبێت مادە هۆشبەركە دەستی بەسەر داگیراوە لێكۆلینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
وتیشی “ئەمە جاری یەكەم نییە چاكسازی گەورانی هەولێریش یەكەم چاكسازی نەبووە كە حاڵەتی لەمشێوەیە روویدابێت، لە ماوەی رابردوو بە دەیان و حاڵەتی لەو شێوەیە روویداوە و جاری وا هەبووە ماددەی هۆشبەر بووە جاری واش هەبووە چەقۆ و موس و مقەست و مۆبایل لەلایەن كارمەندەكانی پرسگەی چاكسازیەكانەوە دەستی بەسەرداگیراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد “بوونی ئەم رووداوانە حاڵەتێكی ئاساییە چونكە لە هەموو كوردستان و عێراق و ئەوروپاش رووداوی لەم شێوەیە هەر روودەدات، بەڵام گرینگیەكەی ئەوەیە كە هیچ كەلوپەلێكی قەدەغەكراوە لە هەرێمی كوردستان ناگاتە نێو چاكسازیەكان و دەست زیندانیان”.
شایەنی باسە لە هەرێمی كوردستان شەش چاكسازیی- بەندینخانە (گەوران-پیاوان، ژنان و منداڵان و نەوجەوانان) هەن، كە دابەش بوون بەسەر پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك و لە هەر پارێزگایەك دوو چاكسازیی هەیە، هەروەها لە ئێستادا لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان-دا پێنج هەزار و 32 سزادراو هەیە، ئەوەش دوو هێندە زیاتری ئەو ژمارەیەیە، كە پێویستە لەو چاكسازییانەدا هەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









