“كوتله عهرهبهكان ههڕهشهیان له كازمى كردووه، ئهگهر بێ بهرامبهر پاره بۆ ههرێم بنێرێت”

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكوهزیران
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: هەتا حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەستی عێراق نەكات ئەو 320 ملیار دینارەی باسی لێوە دەكرێت كە گوایە ئەمڕۆ یان سبەی دەگاتە هەرێم عێراق رەوانەی ناكات، دهشڵێت: “لە حاڵەتی ناردنیشیدا سەرۆكوەزیران رووبەڕووی لێپێچینەوە دەكرێتەوە”.
د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “10 رۆژ بەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕیووە، بەڵام هەتا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ وادەیەكی دانەناوە بۆ ناردنی شاند بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق و چاوەڕێیە بەغدا 320 ملیار دینارەكەی بۆ بنێرێت، كە ئەمە لەڕاسیتدا كات كوشتن زیاتر هیچی تر نییە”.
وتیشى: “من بۆخۆم لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق لە فراكسیۆنە عەرەبییەكان قسەمكردووە پێموتوون ئایا سەرۆكوەزیران یان حكومەتی عێراق 320 ملیار دینار دەنێرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم، لە وەڵامدا ئەوەیان پێراگەیاندووم كە ئەگەر سەرۆكوەزیران كارێكی لەو شێوەیە بكات بەبێ بەرامبەر پارە بۆ هەرێم بنێرێت جارێكی دیكە دەیهێنینەوە بۆ پەرلەمان و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین تا سەندنەوەی متمانە لێى”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “بەدڵنیاییەوە هەتا حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی عێراق نەكات حكومەتی عێراقی ئامادە نییە 320 ملیار دینار یان هەر بڕە پارەیەكی دیكە بۆ هەرێم بنێرێت، بۆیە چیتر پێویست ناكات حكومەتی هەرێم خەڵكەكەی لە دڵەڕاوكێ و چاوەڕوانیدا بهێڵێتەوە لەبری ئەوە بەڕاستی بێتە پێشەوە و لەگەڵ بەغدا رێككەوتن ئەنجام بدەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









