له 11 مانگدا 17 كهس به رووداوى هاتووچۆ لهسهر رێگاى ڕانیه دوكان گیانیان لهدهستداوه

رێگاى ڕانیه دوكان | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
تەواونەکردنی پرۆژەی جوتسایدی رێگای ڕانیە ـ دوکان بۆتە مۆتەکەی گیانی هاووڵاتییان و شۆفێران، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل و خراپی رێگاکەش ساڵ لەدوای ساڵ رووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر رێگاکە روویان لە زیاد بوونە.
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: “لە ساڵی 2012هوه کارکردن لەو پرۆژەیە بە 3 قۆناغ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییهوه چەند جارێک کارکردن تێیدا وەستاوه، بەڵام لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و درێژییەکەی 18 کیلۆمەترە نزیکە لە تەواوبوون و کارەکانی بەرەو و کۆتایی دەچن”.
وتیشى: “قۆناغی دووەم و سێیەمی پرۆژەکە دەکەونە دەرەوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کە بەداخەوە کارکردن لەو دوو قۆناغە بە سستی رۆیشتووە”.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی دەست SNN کەوتوون، “لە ماوەی نزیکەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵدا، بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە نێوان چوارقوڕنە ـ دوکان 17 هاووڵاتی گیانییان لە دەستداوە، دواین رووداو گیان لە دەستدانی پێنج کەس بوو کە چوار کەسیان ئەندامی یەک خێزان بوون”.
هەرچەندە مانگی رابردوو دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، “کارکردن لە پرۆژەکە لە هەر سێ قۆناغ دەستپێبکاتەوە، بەڵام جگە لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە تا ئێستا کارکردن لە قۆناغەکانی دووەم و سێیەم دەستیپێنەکردووهتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









