
مەرزی نێودهوڵهتى پهروێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حەسەن
لەبەر چەند گرفتێک لە هەردوو دیوى مەرزی پەروێزخان کە بووەتە هۆی نیگەرانی شۆفێران، شۆفێرى بارهەڵگرەکان جوڵەی بازرگانی مەرزەکەیان وەستاندووە.
سەلام شوکر، شۆفێر لە مەرزی پەروێزخان بە SNNی راگەیاند: “وەکو شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان لە بەیانی ئەمڕۆوە مانمان له كاركردن گرتووه و جوڵەی بازرگانیمان لە مەرزەکە پەکخستووە”.
وتیشی: “هۆکاری کارنەکردنمان لەبەر ئەوەیە لەوڵاتی ئێرانەوە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە رێگری دەکەن لە بارهەڵگرەکان و بەبێ هیچ بیانوویەک دواماندەخەن، بەشێوەیەک زۆرجار لەنیوەی شەودا دەگەڕێینەوە، هاوکات خراپی خزمەتگوزاری نێو مەرزەکە لە دیوی هەرێمی کوردستان و چەندین گرفتی دیکە بووەتە هۆی نیگەرانیمان”.
ئەو شۆفێرە باسی لەوە شکرد: “چەندینجار داوامان کردووە گرفتەکانمان چارەسەر بکەن، بەڵام گرفتەکان و رۆتینات زیاتر دەبێت بهردهوام، ئەمەش وایکردووە چیتر ئامادەنەبین کاربکەین تاوەکو چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزرێتەوە”.
به مهبهستى بهدواداچوون بۆ ئهو كێشهیه SNN چەندینجار پەیوەندی کرد بە کاربەدەستانی مەرزەکەوە، بەڵام كهسیان ئامادهنهبوون قسهى لهبارهوه بكهن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









