بەهۆی دواكەوتنی مووچە و پێنەدانی پارەی مامۆستایان پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر خەرجنەكردنی پارەی وانەبێژی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی بەشی ئێواران و هەروەها دابەشنەكردنی مووچەكانیان، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەنكیكی هەڵەبجە بۆ ماوەیەكی نادیار بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و خوێندن لەو پەیمانگایە ڕاگیرا.
ئەردەڵان ڕەمەزان، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەنكنیكی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامییان بۆ كاتێكی نادیار ڕاگەیاند و مامەڵەی وەرگرتنی خوێندكارانیشیان ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و هەروەها خەرجنەكردنی كرێی وانەبێژی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی بەشی ئێواری پەیمانگاكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیەی كە لە خوێندكاران وەردەگیرێت بە گویرەی یاسا دەبێت بەشێكی بۆ پەیمانگا بێت بەشێكیشی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بێت و بەشەكی دیكەشی بۆ وەزارەت بگەڕێتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەشی مامۆستایان كە هی ساڵی ڕابردووە دابەشنەكراوە و هەموو پارەكە بۆ وەزارەت گەڕاوەتەوە، ئەمەش مامۆستایانی نیگەران كردووە و ئامادە نین دەوام بكەن و ترسیان لەوە هەی ئەمساڵیش بەهەمان شێوە پارەیان بۆ خەرجنەكرێت بۆ بەشی ئێواران.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارانەی كە ساڵانە لە خوێندكاران وەردەگیرێت لە بەشێكەوە بۆ بەشێكی دیكە جیاوازە و دوو جۆرە بەشی پارالێڵ و بەشی ئێوانیش، خوێندكارانی بەشی پەرستاری شیكاری نەخۆشییەكان بۆ هەرساڵێك بڕی ملیۆنێك و 100 هەزار دینار لە خوێندكار وەردەگیرێت، بۆ بەشی ئێواران 960 هەزار دیناریان لێوەر دەگیرێت، بۆ بەشی كارگێڕی و ژمیریاری بۆ هەردوو بەشی ئێواران و پارالێڵ جیاوازییان نییە و بۆ هەر ساڵێك بڕی 550 هەزار دینار لە خوێندكار وەردەگیرێت، لە ئێستاشدا نزیكەی 500 خوێندكارمان هەیە بەهەموو بەشكانەوە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









