وەزیری تەندروستی و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەچنە پەرلەمان

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNNـ بڕیار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “وەزیری تەندروستی و سەرجەم بەرپرسانی تەندروستی سبەینێ دووشەممە لە پەرلەمان ئامادە دەبن”.
شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند، سبەی وەزیری تەندروستی و سەرجەم بەڕێوەبەری تەندروستی شارەكان و بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی دەرمان سەردانی پەرلەمان دەكەن و لەگەڵ لیژنەکەمان کۆدەبنەوە .
وتیشی: “لەماوەی ڕابردوو چەندین سەرنج و تێبینیمان لەسەر کەرتی تەندروستی هەبووە، بۆیە بە باشمانزانی بانگهێشتی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستیی شار و شارۆچکەکان بکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئامانجێکی تری بانگهێشتی وەزیری تەندروستی بۆ ئەوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی هەرێمی كوردستان بكرێت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆش لەسەر ئەو كۆمەك و یارمەتییانە دەکرێت لەلایەن ڕێكخراوەکان و وڵاتانی دنیا پێشكەشی تەندروستی هەرێمی كوردستان كراوە کە ئایا چۆن دابەشكراوە، تا چەندە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکراوە .
هاوکات لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا باس لە كوالێتی دەرمان دەكرێت لە هەرێمی كوردستان و دەمانەوێت بزانین ئێستا كوالێتی دەرمان چۆنە و ڕێكارەكان چۆن جێبەجێ كراون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









