پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا: هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا موزایەدەی سیاسیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە كورد و عەرەبانە پێی هەڵدەست لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا كارێكی نادەستوری و نایاساییەوە و مەبەست لێی بچووكردنەوەی قەوارەی هەرێم و موزایەدەی سیاسییە و سەركەوتوش نابن.
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەوڵەی كە لە ئێستادا لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا هەوڵێكی شكستخواردوو دەبێت چونكە لەڕووی یاسایی و دەستورییەوە هیچ پاڵپشتییەكی نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراقی بۆ خۆی ئامادە نییە پارەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە دەستوری عێراقیدا ئەوە جێگركراوە كە دابەشكردنی مووچە لەدەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدایە، هاوكات ماوەی زیاد لە سێ ساڵە 400 فەرمانبەری بەنداوەكانی هەرێم هەموو هەوڵێك دەدریت بۆ ئەوەی لەلایەن بەغداوە مووچەكانیان بۆ دابینبكرێت ئامادە نییە موچەی ئەو 400 فەرمانبەرە بدات ئیتر چۆن مووچەی ئەو هەموو فەرمانبەرەی هەرێم دەدات، بۆیە ئەمە هەوڵێكی شكستخواردووە ئەو پەرلەمانتارانە ئەیدەن بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: ئێمە پێمان وایە كە ئەو پەرلەمانتارانەی بەو كارە هەستاون هەوڵێكە بۆ بچووكردنەوەی قەوارەی هەرێم و بۆ مووزایەدەی سیاسی ئەو كارە دەكەن، چونكە ئەوە كارێكی نایاسایی و نادەستورییە و ناشچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









