لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دەگاتە پەرلەمان

ئەحمەدی حاجی رەشید
SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “تائێستا پرۆژەیاسای بوجەی 2021 نەگەیشتووەتە پەرلەمان بۆ بەیاساییکردنی و بڕیار وایە لە دوو هەفتەی ئایندەدا بگاتە پەرلەمانی عێراق” .
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە “بەپێی یاسای ئیدارەی مالی حکومەت دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (10) دا ئەو پرۆژەیاسایە بنێردرێتە پەرلەمان و ئەوەش بەکەمتەرخەمی حکومەت دادەنرێت” .
دەشڵێت: “لیژنەی دارایی پێدەچێت یاسای تەرخانکردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەکان رەت بکاتەوە بۆ دروستکردنی فشار بۆ سەر حکومەت بۆ ئەوەی لەیاسای بوجەی 2021 دابنرێت، ئەوەش بەمەبەستی ناردنی بەپەلەی پرۆژەیاسای بوجەی 2021”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دواکەوتنی پرۆژەیاساکە بۆ مانگی 12 و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی (یەک) مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی 2021، بۆیە مووچەی مانگی یەکەمی عێراق گرفتی بۆ دروستدەبێت، هەرچەندە حکومەت ڕاست ناکات لەو بابەتەدا کە پارەی نییە، گرفتەکە نەبوونی یاسایە کە دەکرێت بە یاسای ئیدارەی مالی حەل بکرێت .
ئەحمەد حاجی رەشید ئەوەشی ئاشکرا کردووە زانیاریە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن پرۆژە یاسای بوجەی 2021 زیاتر لە (30) ترلیۆن دینار قەرزی تێدایە کە کورتهێنانی پێ پڕکراوەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









