” ڕۆژانە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە٪7 وە دابەزیوە بۆ ٪5″

SNNـ بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان میوانداری تیمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایەگەیاند: ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەراورد بە هەفتە و مانگی ڕابردوو کەم بۆتەوە و هەموانیش هاوکارن بۆ ڕێگری لەتەشەنەی زیاتری ڤایرۆسەکە، هەروەها ئەمڕۆ ئامادەی دانیشتنی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان بوین کە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادە بوون.
وتیشی “لە دانیشتنەکەمان دوو تەوەری لە خۆیگرت یەکێکیان لە ڕەوشی تەندروستی و ڕەوتی دارایی تەندروستی و تووشبووانی شێرپەنجە و ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە تەوەری دووەمیش وەڵامی ئەندامانی لیژنەی تەندروستی درایەوە، تەئکید لە تەنسیقی نێوانمان کرایەوە”.
ئاماژەی باوەشکرد: هەموو داواکارییەکانی هاووڵاتی قسەی لەسەر کرا کە بەتایبەتی ماوەی دە مانگە بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنین و کاری زۆری تێکردووین و زۆر پرۆسەی پەکخستووە بەتایبەتی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند: کە چاکسازی لە کەرتی تەندروستی لە بەشی دەرمان بە گشتی لەجێبەجێکردندان وە کەمکردنەوەی نرخی چارەسەری و ئامادەکاری پڕۆژە یاساکان لەدوو جۆری مافی نەخۆش و بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان و ڕێنماییەکانی هاوردەکردنی خۆراکیش کاریتێدا دەکرێت.
باسی لەوەشکرد “نەخۆشی شێرپەنجە لە کوردستان ئەمساڵ 74 ملیار خەرج کراوە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و ئامادەکاری هۆڵی زیاتر”.
لەبارەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەزیری تەندروستی وتی “ئێمە لە هەوڵداین بۆ باشترکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی و هەمووانیش هاوکارن بۆکەمکردنەوەی گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش هاوکاری ئێمەیان کردووە، لە هەرێمی کوردستان لە هەفتەی ڕابردوو بە بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٪32ی تووشبوو کەم بۆتەوەو لەگەڵ مانگی ڕابردوو ٪52ی تووشبوون کەمتر بۆتەوە، هەروەها ٪8ی کارمەندانی تەندروستی تووشووی کۆرۆنا بوون، لە تاقیگەکانەوە ڕۆژانە 6 تا 7 هەزار پشکنین دەکرێت و ئەوەش بەستاندەر بووە پێشتر ٪7یان تووشبوون تۆمار دەکرا ئێستا بۆ خوار ٪5 هاتووەتە خوارەوە.
ئەوەشی خستەڕوو “داوامان لە پەرلەمانی کوردستان کرد کە کاربکەن بۆ گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە کەرتی تەندروستی کوردستان”
لەلایەن خۆشیەوە زانا مەلا خالید سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: کۆمەڵێک گلەیی و داواکاریی وبابەت هەبوون، لەکەرتی تەندروستی بۆیە بانگێشتی تیمی وەزارەتی تەندروستی کراون تا ڕونکردنەوەمان پێبدەن.
هەروەک وتیشی “ئێمە لە کەرتەکانی تەندروستی تایبەت و دەرمان و خۆراک و کوالێتی کۆنتڕۆڵ پرسیارمان کردووە و ئەوانیش ڕوونکردنەوەیان دا و ئێمەش چاودێری هەنگاوەکانی جێبەجێکردن دەکەین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
41 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
41 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









