“ئه‌وانه‌ى پۆستى بریكارى وه‌زیرى دارایی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئاماده‌نین راده‌ستى پارتى بكه‌نه‌وه”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت: به ئاسانى پۆستى بریكارى وه‌زیرى داراییمان ده‌ستناكه‌وێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى ئێستا ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئاماده‌نین راده‌ستى ئێمه‌ى بكه‌نه‌وه كه پشكى خۆمانه”.
بریكارى وه‌زیرى دارایی عێراق به‌پێى شایسته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان پشكى كورده و له‌ناو كوردیشدا پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، له ماوه‌ى رابردووش‌دا فازل نه‌بى، كه پێشتر له‌و پۆستهدابووه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئه‌و پۆسته هێنده‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق بۆ كورد گرنگه”، به‌ڵام ئه‌و پۆسته تا ئێستا له‌لایه‌ن كورده‌وه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.
مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنى 25 كورسی پەرلەمانییە، بە مافی خۆمانى دەزانین كە لە وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان پشكمان هەبێت، به‌ڵام تا ئێستا چەندین پۆستی گرنگ كە پشكی كوردن بە بەتاڵی ماونەتەوە و لەلایەن عەرەبەكانەوە بەڕێوەدەبرێن كە گرنگترینیان پۆستی بریكاری وەزیری دارایی عێراقه”.
له‌باره‌ى هۆكارى پڕنه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى: “هۆكاری ئەوەی كە تا ئێستا پارتی نەیتوانیووە ئەو پۆستە و پۆستەكانی دیكەش پڕبكاتەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كاركردن لە بەغدا هەروا ئاسان نییە، رۆژانە كێشەی گەورەتر رووبەڕووی عێراق دەبنەوە، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى نەتواندراوە بە ئاسانی ئەو پۆستانه وەربگرینەوە كە پشكی كوردن”.
مەیادە محەمەد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەو عەرەبانەی ئێستا ئەو پۆستانە بەڕێوەدەبەن ئامادەنین دەستبەرداری ئەو پۆستانە ببن و بیانگەڕێننەوە بۆ كورد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پارتی لیژنەی تایبەتی بۆ ئەو بابەتە پێكهێناوە و سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەكانی لە بەغدا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









