حکومەتی هەرێم لە هەر فەرمانبەرێك 12 هەزار دینار وەردەگیرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد لە كۆی 90 بانكی هەرێم 21 بانكیان كار بە سیستەمی هەژماری بانكی دەكەن بۆ دابەشكردنی پارە، هاوكات كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران 12 هەزار دینار وەردەگرێت دەفتەر چەكێك دەدریتە فەرمانبەرن كە بۆماوەی دوو ساڵ مووچەی پێوەر دەگرن، دەشڵێت لە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی تەنها بانكی حكومییەكان كار بە سیستمەی هەژماری حسابی دەكەن.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان هەنگاوێكی باشە بە ئاراستەی بەرەو پێشبردنی سیستەمی بانكی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها كارئاسانی زیاتر بۆ فەرمانبەرانیش دەكات لە وەرگرتنی مووچەكانیان، بۆ ئەومەبەستەش لە ساڵی 2016 وە تا ئێستا وەزارەتی دارایی لە هەوڵی بە ئلیكترۆنیكردنی بانكەكانی هەرێمدان و لە كۆی 90 بانك كە لە هەرێمدا هەن 21 بانكیان بە ئەلیترۆنی كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی كە تایبەت بە دروستكردنی هەژماری بانكی بەجۆرێكە كە بۆ دروستكردنی ئەو هەژمارە بڕی 12 هەزار دینار لە فەرمانبەر وەردەگرێت، پێنج هەزار بۆ دروستكردنی دەفتەر چەكێكە كە لە 25 پەڕە پێكهاتووە و فەرمانبەر دەتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵ مووچەی پێوەربگرێت، حەوت هەزار دیناریش بۆ ڕسومات و كردنەوەی هەژمارەكە دەبێت.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەران كاتی زۆری پێویستە و وەزارەتی دارایی بەلایەنی كەم ساڵێكی پێویست دەبێت بۆ ئەو مەبەستە، هاوكات ئەوەی جیگەی تێبینییە ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی لە بڕیارەكەیدا باسی بانكە ئەهلیەكانی نەكردووە كە دەبوو ئەو هەژمارە بانكییەی دروست دەكرێت لە بانكە ئەهلییەكانیش كاری پیبكرێت، چونكە دەكرێت لە داهاتوودا ئەو بانكانە خواستی ئەوەیان هەبێت قەرز بدەنە فەرمانبەران خۆ دەبێت هەژماری بانكیان لابێت بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەن، بۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە و ئاماژە بە بانكە ئەهلییەكانیش بدات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









