به‌یاننامه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه له‌باره‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا و شاندى دانووستانكارى هه‌رێم له‌لایه‌نى فه‌رمى گفتوگۆیه، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناكه‌ین”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و بە هیچ شێوەیەك حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات”.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لە گەڵ بەغدا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و بە هیچ شێوەیەك حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە رەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا، هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێك بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا دەکات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









