وەزارەتی شەهیدان بە پاككردنەوەی لیستی كەسوكاری شەهیدان ڕاسپێردراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات لە لیستی شەهیدانی كوردستان كەسانی وا هەن كە نەك هەر شەهیدنین بەڵكوو لە دژی كورد شەڕیان كردووە بەڵام لە لیستی شەهیدانی كوردستان مووچە وەردەگرن، بۆ ئەمەش وەزارە شەهیدان ڕاسپێردراوە كە لیستە پاك بكاتەوە و پێداچوونەوەش بە لیستی ناوی زیندانیان سیاسیدا بكات.
عوسمان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ساڵی 1961 كە كورد دەستی بە خەبات كردووە و پێشمەرگەمان شەهید بووە و هاووڵاتییانمان ئەنفال و بێسەروشوێن بوون، تا ئێستا ناوی كەسانێك خراوەتە ناو لیستی مووچە و ئەنفالكراوان كە بەهیچ جۆرێك مافی ئەوەی نییە بخرێتە ئەو لیستەوە و چونكە كەسانی وا هەن بە شەهید تۆماركراون كە دژ بە پێشمەرگە شەڕیان كردووە كراون بە شەهید یان كەسانی وا بە ئەنفالكراو تۆماركراون كە هیچ بنەمایەكی نییە ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی كەسوكاری ڕاستەقینەی شەهیدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای ساڵی 1991ەوە بەهۆی ئەو هەلومەرجە نالەبارانەی كە بەسەر گەلەكەماندا هات زەمینەیەكی لەباری بۆ ئەو كەسانە دروستكرد كە بتوانن خۆیان بخزێننە ناو لیستی شەهیدانی ڕاستەقینەی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا كە لە یاسای چاكسازیشدا باس لەوە كراوە كە دەبێت لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان پاكبكرێتەوە ئێمە لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی شەهیدان ڕاسپێردراوە بە پاككردنەوەی لیستەكە بۆ ئەوەی بتواندرێت چاكسازی لە لیستی شەهیدانی كوردستان بكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەو پێیەی كە لیستی زیندانیانی سیاسیش لای وەزارەتی شەهیدانە، پێداچوونەوەش بە لیستی زیندانیانی سیاسی دەكرێت بۆیە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگەش وەك لایەنێكی پەیوەندیداری هاوكاری وەزارەتی شەهیدان بكات بۆ ئەوەی بتواندرێت پاكسازییەكی ڕاستەقینە لە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بكرێت و كەسەكاری شەهیدان لەوە دڵنیا ببنەوە كە كەسانێك لە ناو ئەو لیستەدا نین كە بە ناشایستە ناویان تۆماركراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









