بۆچی دوێنێ شێخ باز لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بوو؟

شێخ باز بهرزنجى، بهڕێوهبهرى جێبهجێكارى گروپى كۆمپانیاكانى كار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەر چی (شێخ باز) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار هیچ سیفەتیكی حكومی نییە لە داموودەزگا فەرمییەكاندا، بەڵام دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداریكرد، ئەندامی لینەی وزە و سامانە سروشتییەكانیش دەڵێت: ناوبراو ئاگاداری دۆسییەی وزەو نەوتی هەرێمە و لە %40 بۆی گواستنەوەی غازی سروشتی كوردستان بە كار گروپ فرۆشراوە.
د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی جێگای تێبینی ئێمە و هاووڵاتییان بوو لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران (شێخ باز) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار بە شداری كۆبوونەوەكەی كردووە، لە كاتیكدا هیچ بەرپرسیارێتیەكی حكومی نییە ئەوەش بە بەرپرسانی حكومەت وتراوە كە بۆچی ناوبراو بەشداری وەها كۆبوونەوەیەك دەكات لەكاتێكدا هیچ بەرپرسیارییەتییەكی حكوممی نییە بەڵام حكومەت وەڵامی پێنەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، شێخ باز ئاگاداری مەلەفی نەوت و وزەی هەرێمی كوردستانە و لە %40 بۆی گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای كار فرۆشراوە، بۆیە پێدەچێت حكومەتی هەرێم لەو ڕووە بەشداریكرنی ناوبراوی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە پێویست زانیبێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو، شێخ باز دەستەڵاتی باشی دەڕوات لە كەرتی وزەو نەوتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا نە وەزیرە بە هیچ بەرپرسیاریەتییەكی هەیە تەنها ئەوەندە نەبێت كە لە %40 بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێم بە كۆمپانیاكەی ناوبراو فرۆشراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









