زانیاری ورد لە SNNوە لە بارەی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق بڵاودەکرێتەوە

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق، بۆ پەرلەمان بۆ پێدانی زانیارییە لەسەر گرێبەستە نەوتییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سەرۆكی حكومەت بێتە پەرلەمان و بەرگرییەكی لە ئێمە باشتر لە قوتی هاووڵاتییانی هەرێم بكات.
د. موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد و عەرەبەوە هەڵمەتێكی واژوو كۆكردنەوەمان دەستپێكردووە بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان، ئەوەش بە مەبەستی پێدانی ڕوونكردنەوە لە بارەی گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم لەلایەك و هاوكات لە لایەكی دیكەش كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت و وزە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر سەرۆكی حكومەت ئامادە نەبێت بێتە پەلەمانی عێراق، ئەوا ئەو بابەتە ئاراستەی دادگای فیدراڵی دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە، بەڵام لە ئێستاشدا دادگای فیدراڵی بەهۆی نەمانی دوو ئەندامی ناتوانێت بە كارەكانی خۆی هەستێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا ئامادە بوونی سەرۆكی حكومەت بۆ پێدانی ڕوونكردنەوەیە نەك لێسەندنەوەی متمانە چونكە لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێنەدراوە تا لێی بسەندرێتەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سەرۆكی حكومەت بە بێ دودڵی ئامادەیی خۆی دەرببڕێت بێتە پەرلەمان، چونكە ئەوە ئەوانن هەموو جارێك داوا لە ئێمە دەكەن بەرگری لە مافەكانی خەڵك بكەین بۆیە ئێستا واباشتر بەڕێزیان بێتە پەرلەمان و لە ئێمە باشتر بەرگری لە مافی هاووڵاتییانی هەرێم بكات، ئەوان هەموو جارێك داوای پارە لەم پەرلەمانە دەكەن دەبا بفەرموون بۆ خۆیان بێنە ئەم پەرلەمانە و ڕوونكردنەوە بدەن خۆ متمانەیان لێناسەندریتەوە بەڵام بۆ شكۆی كورد و حكومەتی هەرێم واباشترە ئازایەتی خۆیان بسەلمێنن و هاتنیان بۆ پەرلەمان ڕەتنەكەنەوە چونكە ئەم پەرلەمانە پەرلەمانی هەموو عێراقە.

تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









