دوای وازهێنانی راهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی سه‌رچنار له خولی پله‌یه‌كی عێراق كشایه‌وه

یانەی سەرچنار
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای وازهێنانی راهێنه‌ره‌كه‌ی به فه‌رمی یانه‌ی سه‌رچنار له پاڵاوتنی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی كشایه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌رچناریش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه قه‌یرانی دارایی و خراپی دۆڕاندنهكانمان به ئه‌نجامی گه‌وره هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌مان بوو له خوله‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسۆ حه‌سه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌رچنار ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” هۆكاره‌كان زۆرن، به‌ڵام دره‌نگ ئاماده‌كاری و دواتر كتوپڕ به‌شداریمان له خوله‌كه كردوو راهێنه‌ریش زۆر ماندوو بوو تا یاریزانانی كۆكرده‌وه هۆكارێك بوو بۆ كشانه‌وه‌مان، هه‌روه‌ها یاری دوای یاری یاریزانه‌كانمان تووشی پێكان ده‌بوون و به‌هێزی یانه‌كانی به‌رامبه‌رمان كه له خولی نایابی كوردستان به‌شدارن دۆڕاندنمان به ئه‌نجامی گه‌وره له هۆكاره‌كه سه‌ره‌كیه‌كان بوو بۆ كشانه‌وه‌مان”.
وتیشی:” سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه دراییهی هه‌مانه، به‌ڵام به‌ڵێنمان له سەرۆکی لقی عێراقی یه‌كێتیی تۆپی پێی سلێمانی وه‌رگرتووه كه هیچ سزایه‌كمان نه‌ده‌ن”.
له‌لای خۆیه‌وه كاوه ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق وتی:” راسته یانه‌ی سه‌رچنار له خوله‌كه كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له نیوه‌ی خوله‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌شی لێ تێكنهداین بڕیارماندا كه هیچ سزایه‌كیان نه‌ده‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” له سزاكانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقدا هاتووه كه هه‌ر یانه‌یه‌ك له خوله‌كان بكشێته‌وه 15ملیۆن دینار سزای دارایی ده‌درێت و پله‌یه‌كیش داده‌به‌زێت، به‌ڵام ئێمه سزایان ناده‌ین، چونكه یانه‌كانمان له رووی داراییه‌وه زۆر خراپن”.
دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵاوتنی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی یانه‌ی سه‌رچنار دوای ئه‌نجامدانی چوار یاری 22گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی تۆمار كرد.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









