“بەهیچ شێوەیەک رێککەوتنی هەولێر بەغدا قبوڵناکەین، هاتنی ئەو هێزانە بۆ شنگال داهاتووێكی باشیان نابێت”

SNN- بریار محەمەد
جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگال، رایدەگەیەنێت رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شنگال بەهیچ شێوەیەك قبوڵناكەین، ئەگەر رای خەڵكی شنگال وەرنەگیرێت.
حەسۆ ئیبراهیم، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگال، بە SNNی رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك هیچ رێككەوتنێك قبوڵناكەین، ئەگەر رای خەڵكی شنگال وەرنەگیرێت، ئەمەی كراوە بڕیارێكی سیاسییە و زۆربەی خەڵكی شنگال ئاگادارنین، هاتنی ئەو هێزەش بۆ شنگال تەواوی خەڵکی شنگالی نیگەران كردووە لە ئێستاشەوە ئەو هێزە دەستیان بە ترساندن و سەپاندنی هێزی خۆیان كردووە لەو سنوورە”.
وتیشی “تا ئێستا شنگال بەبێ بوونی دامودەزگای حكومی، ئیدارەی خۆمان خۆمان بەڕێوەی دەبەین، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی شنگال كۆبونەوەمان كردووە و هەمووان دژی ئەو رێككەوتنەین تا رای خەڵكی شنگال وەرنەگیرێت هیچ ئیدارەیەكی نوێ ناتوانێت دەستبەكاربێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد “بەهیچ شێوەیەك ناچینە ژێر ئەو رێكکەوتنەی كە كراوە هەموو رێكارێک دەگیرنەبەر گەر سودیشی نەبوو ئەو كات ئێمە بەشەڕ هەموو شتێك لەپێناو خەڵكی شنگال دەكەین و هیوادارین بۆ هەر مەبەستێك بێت ئەوا پێویستە لە كاتی رێکەوتنەکەی نێوان هەر لایەنێك بێت لەسەر شنگال دەبێت بۆچوونی خەڵكی شنگال وەربگیرێت”.
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگال، ئەنجومەنێكە بۆ ئیدارەدانی قەزای شنگال پێكهێنراوە و بیروبۆچونیان نزیكە لە پەكەكەوە، هەروەها ژمارەیەك حزب و لایەنی سیاسی ئێزیدی و عەرەبی تیایدا بەشدارن و لە ئێستادا ئیدارەی قەزاكە دەدەن، بە تەنها ئەوانیش دژی رێکەوتنەکەی نێوان هەرێم بەغدان لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









