
ئەنتۆنیۆ کۆنتی
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە گەڕی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەرمیلان لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم لە یاریگای سانسێرۆ میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
کۆنتی لە کۆنگرەکە وتی:” پێویستمان بە ئارامگرتنی زیاتر هەیە،بەڵام پێویستە ئێمە زۆر شت ببەخشین ئەگەر بمانەوێت کێبڕکێ بکەین، پێویستمان بە ئارامگرتنی زیاتر هەیە”.
دواتر لەسەر ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بەرامبەریان وتی:”باوەڕ ناکەم ریاڵ مەدرید بگری، پێکەنینم بە رۆژنامەکان دێت باسی ئەوە دەکەن ریاڵ مەدرید چەند یاریزانێكی ئامادە نیە، ئەوان لیستێکی زۆر یاریزانی باشیان هەیە،ئەمە وەکوو یاری کۆتایی وایە بۆ ئێمە، چانسی گەڕانەوەمان نیە،ئێمە ریاڵ مەدرید و مێژووەکەی دەناسین،پێویستمان بە ئەنجامدانی یارییەکی مەزن هەیە لەگەڵ ئەنجامێکی گرنگ،بۆ ئەوەی بە دەستی بهێنین”.
لە کۆتایدا وتی:” تاکە رێگا وەڵامدانەوەیە لە یاریگادا، بۆ ئەوانەی کە قسەی بێ مانا و قێزەون دەکەن،هیچ رێگایەکی تر نیە دەبێت براوە بین و سەرکەوین، بۆ ئەوەی شایستە بین، پێویستە بە لایەنی کەمەوە 7 خاڵ بە دەست بهێنین،هیواکانمان بۆ پێشەوە دەربکەین، ئێمە لە تووندترین گروپی خولی یانە پاڵەوانەکانین، دەبێت بازێک بدەین،هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیە، یانەکە، خۆم و یاریزانەکان، راستیەکە ئەوەیە پێویستە بە راستی بیکەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









