بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس گەیشتنە قۆناغی شانزەو یونایتد و چێڵسی و پاریس بردنەوەیان تۆمارکرد

پاریس سانجێرمان
SNN Sport
لە گەڕی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکانی یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوتن و یانەکانی چێڵسی و مانچستەریونایتد و پاریس سانجێرمان بردنەوەیان بە دەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، یانەکانی چێڵسی و سڤییا توانیان بە بردنەوە پلیتی قۆناغی داهاتوو بە دەست بهێنن.
سڤییا بووە میوانی یانەی کراسنۆدەر و توانی یاریەکەی 2-1 لێبباتەوەو گەیشتە قۆناغی شانزە.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی چێڵسی توانی 2-1 لە یانەی رین بباتەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە.
هەردوو گۆڵی چێڵسی یاریزان،ئۆدی و جیرۆ لە خولەکەکانی 22و 90+1 تۆماریان کرد.
لە گروپی شەشەم،یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی 3-0 لە یانەی کلۆب بروج بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان،هالاند دوو گۆڵ و سانچۆ گۆڵەکەی تری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی لازیۆ توانی 3-1 لە یانەی زینت بباتەوە.
لە گروپی حەوتەم یانەکانی بەرشەلۆنە ویۆڤانتۆس سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، پاش ئەوەی لە دینامۆکێڤ و فیرنسڤارۆشیان بردەوە.
دوو گۆڵی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ و مۆراتا تۆماریان کرد.
بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دینامۆکێڤ و لە ئەنجامدا بە گۆڵەکانی برایسوایت دوو گۆڵ و دێست و گریزمان توانی 4-0 لەو یانە ئۆکرانییە بباتەوەو گەیشتە قۆناغی شانزە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم، یانەی مانچستەریونایتد میوانداری یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری تورکی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-1 لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان فێرناندێز دوو گۆڵ و راشفۆرد و دانێل جەیمس گۆڵەکانی تریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە تەنیا گۆڵی نەیمار لە یانەی لایپزیگ بباتەوەو بردنەوەیەکی بە نرخ بە دەست بهێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









