
کومان
SNN Sport
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە توانی 4-0 لە یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی بباتەوە و بۆ قۆناغی داهاتووی سەرکەوت.
دوای یاریەکە کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە بردنەوەکە کرد.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:” ئەوەی زۆر پێی سەرسامبووم، یاریکردنی تیپەکە و فشارخستنە سەر رکابەرەکەی بوو،هەموو یانەکە ئەمڕۆ بە ئاستێکی باشەوە یاریکرد،تیمەکەم بە برسێتییەکی گەورە بینی”.
وتیشی:”دەبێت ستایشی ئاستی یاریزانەکان بکەین،خۆشحاڵم بە بوونی گریزمان لەگەڵمان، ئەو حەزی لە کار وراهێنانە،لە هەندێک کاتدا بەختی نەبووە بۆ گۆڵکردن،ئەو بێزار نیە لە مەشقکردن بۆ پێشکەوتنی ئاستی،مینگوێزاش یاریزانێکی لاوە، ماوەیەکی زۆرە لە بەرشەلۆنەیە، وەک هەر یاریزانێکی تر گەنج بەردەوام لە گەشەسەندندایە”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” بڕیارماندا پشوو بە چەند یاریزانێک بدەین، دەرفەتی یاریکردن بۆ ئەوانی تر بڕەخسێنین،هەموو یاریزانەکان کە ئەمڕۆ یاریان کرد، ئاستێکی باشیان نیشاندا،دەتوانین لە هەندێک یاریدا پشتیان پێببەستین”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









