لە سێ مانگی رابردوودا 3 هەزار گەنج لە هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان كردووە

کۆچکردن
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكانی كوردستان ئاشكرایدەكات “لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 3 هەزار گەنج بۆ دەرەوەی وڵات كۆچیان كردووە، زۆرترین ژمارەی كۆچیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك-ە”.
سیروان گەردی سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكانی كوردستان بە SNNی راگەیاند “لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا واتا مانگی 8 و 9 و 10 نزیكەی 3 هەزار گەنج بۆ دەرەوەی وڵات كۆچیان كردووە کە بە پلەی یەك سلێمانی و بە پلەی دوو دهۆك و هەولێریش پلەی سێیەمە و هەڵەبجەش بە پلەی چوارەم دێت”.
وتیشی: لە ماوەی تەنها دوو رۆژدا لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر نزیكەی 500 تكت دابەشكراوە بۆ ئەو كەسانەی داوای فیزە دەكەن بۆ هەر تكتێكیش بڕی 115 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت بەشی زۆری ئەوانەی ئێمە قسەمان لەگەڵیان كردووە ئامادە نین بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان گەر بگنە شوێنی خۆیان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە تەنها لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا نزیكەی 15 هەزار گەنج لە هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات كۆچیان كردووە، هەروەها ئامارەكانیش لە بەرزبوونەوەدان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









