بایرن میونخ و مانچستەرسیتی گەیشتنە قۆناغی شانزەو ریاڵ مەدرید ئینتەری بێدەنگکرد

ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر بە ئینتەرمیلان
SNN Sport
لەگەڕی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کۆتایی هاتوو هەشت یاری لە چوار گروپ ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی مانچستەرسیتی و بایرن میونخ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو، ریاڵ مەدریدیش ئینتەرمیلانی بێدەنگ کرد.
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم دوو یاری ئەنجامدرا، ئاتلەتیکۆمەدرید لە یاریگای خۆی نەیتوانی لە یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ بباتەوەو بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بایرن میونخ توانی 3-1 لە یانەی سالزبۆرگی نەمسا بباتەوە و بۆ قۆناغی شانزە سەرکەوت.
گۆڵەکانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسکی و کومان و سانی تۆماریان کرد.
لە گروپی دووەم دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی مونشن گلادباخ توانی 4-0 لە یانەی شاختار بباتەوە.
گۆڵەکان، ستیندڵ،ئلڤیدی،ئیمبۆلۆ و ویندت تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئینتەرمیلان و لە ئەنجامدا توانی 2-0 یاریەکە بباتەوەو بردنەوەیەکی بە نرخ بە دەست بهێنێت.
هەردوو گۆڵی یاریەکە هازارد بە لێدانی سزا و حەکیمی گۆڵی دووەمی بە هەڵە لە خۆیان کرد.
لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم یانەی مانچستەرسیتی توانی 1-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس بباتەوە و بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
تەنیا گۆڵی یاریەکە دیلیف تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی مارسیلیا میوانداری یانەی پۆرتۆی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-0 پێدۆڕاند.
دوو گۆڵی پۆرتۆ سانوسی و ئۆلیڤێرا تۆماریان کرد.
لە گروپی چوارەم ئەنجامی چاوەڕوان نەکراوی تێدا تۆمارکرا، لیڤەرپوڵ لە ئەنفێڵد میوانداری یانەی ئاتڵەنتای کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-0 پێدۆڕاند.
هەردوو گۆڵی ئاتڵەنتا لیایچ و رۆبن گۆسنس تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی ئەجاکس توانی 3-1 لە یانەی میدتیڵاند بباتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









