
SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستى چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى چەند گەڕەکێکى ناوشارى هەولێڕ ئەمڕۆ 26ی تشرینی دووەم گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتى شارەوانى و ئاژانسی جایکاى ژاپۆنى واژوو کرا.
ساسان عەونى وەزیرى شارەوانی و گەشت و گوزار لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەو گرێبەستە دوو پڕۆژەى ستراتیژى لە خۆى دەگرێت بۆ پەرەپێدانى خزمەتگوزارى، ئەوەش دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ دابینکردنى خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنى ئاوى پاکى خواردنەوە بۆ هەموو هاووڵاتییانى کوردستان لە پلانى حکومەتیش زۆر بایەخ بەو کەرتە دەدات. ئەو پلانەش هەم دابینکردنى ئاوى خواردنەوەیە هەمیش پاراستنى سامانى ئاوە لە بەفیڕۆچوون.
وتیشی “ئەو گرێبەستە لە چوارچێوەى دابینکردنى ئاوى خواردنەوەیە کە پێشتر پڕۆژەکە بۆ چەند شارێک دابینکراوە و ئەمڕۆش لە شارى هەولێر پڕۆژەکە بۆ ناوشارى هەولێر دەستبەکاردەبێ و لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا پڕۆژەکانى ڕاکێشانى بۆڕی ئاوى تاسڵوجە سڵیمانى دەکەوێتە جێبەجێکردن و هەروەها لە پارێزگاى هەڵەبجەش تۆڕى گەرەکەکان نۆژەن دەکریتەوە و ئاوەڕۆى لولەیشى تێدا جێبەجێ دەکەین”.
لای خۆشیەوە ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم لەبارەى ئەو گرێبەستەوە باسی لەوەکرد، ئەم گرێبەستە لە جۆری سێیەمییەتى لە چوارچێوەى چوار گرێبەستدا، کە دابینکردنى کەسەرەستەکانى ڕاکێشانى ئاو و پارەى یەدەگ بۆ پڕۆژەى ئاوى ئیفرازى سێ و خزمەتگوزارییەکانى چاککردنەوە بە بڕێ سێ ملیۆن دۆلار بە ناونیشانى پڕۆژەى باشترکردنى ئاوى خواردنەوە لە کوردستان دەستی پێدەکرێت و دوو بەشە یەکەمیان پڕۆژەى سێیەمى ئاوى خواردنەوەیە لە ناو بازنەى شەقامى سەرەکى سی مەترى هەولێر کە بە درێژایی 100 کیلۆمەتر بۆڕیە و پەمپەکان دەگۆڕێن و گەڕەکەکانى سەیداوە و منارەو تەیراوە و سێتاقان و چەند گەڕەکێکى دیکە تۆڕەکانیان نۆژەن دەکرێنەوە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









