ئەو واژووانەی بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆكرابوونەوە ئاراستەی لیژنەی دارایی كران

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەی كە هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژوویان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدابوو ئاراستەی سەرۆكی لیژنە و ئەندامانی لیژنەی داراییان كردین، ئێمەش لە دانیشتنی تایبەت بە لیژنەكان گفتوگۆی دەكەین و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەین.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەر دوێنێ لە لایەن ئەو پەرلەمانتارانەی كە هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژوویان دەستپێكرد بوو بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا هاتنە لیژنەكەمان و نوسراوەكەیان و واژووكانیان ئاراستەكردن كە زیاد لە 100 واژوو لە خۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێكاری دوای ئەمە بریتی دەبێت لەوەی كە دەبێت لە سەرەتادا ئێمە لە لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەبارەوە بكەین و ڕێكاری پێویستی بۆ دابینێن ئایا بە شێوەی پرۆژە یاسا دایبڕێژین یاخود بە جۆرێكی دیكە، بۆیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتە لە لیژنەكەمان یەكلا دەكەینەوە و دواتر بۆچوونی خۆمان و نوسراوەكە و واژووكان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پەرلەمانتارانەی كە بەم كارە هەستاون هەوڵی خۆیانداوە وەك دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەك بۆ دەربازكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان ئێمەش بۆچوونی خۆمان لە لیژنەی دارایی دەخینە ڕوو، دواتر پەرلەمان بڕیار لەسەر كۆی پڕۆژەكە دەدات ئایا دەیكاتە پرۆژە یاسا یاخود بە نوسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









