وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بۆ هەڵەبجەییەكان: پڕۆژەی هاوبەشمان دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد پاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەڵەبجە بەڵێنیاندا كە لە داهاتوودا كار و پرۆژەی هاوبەش لاوانی ئەو پارێزگایە ئەنجام بدەن.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەلەبجە بۆ سازكرابوو عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزشی ولاوانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، شانازی دەكەم كە ئەمڕۆ لە نزیكەوە هاتمە هەڵەبجە و لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم و پاریزگاری هەڵەبجە كۆببینەوە بۆ ئەوەی گوێ لە داواكاری وەرزشكاران و لاوانی سنورەكە بگرین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بڕیارماندا هەموومان وەك تیمێك پێكەوە كار دەكەین بۆ پێشخستنی ئەم پارێزگایە و چارەسەركردنی كێشە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی.
ئەوەشی خستەروو، هاتمان بۆ هەڵەبجە لەچوارچێوەی ئەو سەردانەماندایە كە بۆپارێزگاكانی عێراق دەستمان پێكردووە ئەمڕۆش بە شانازییشەوە هاتوونەیتە ئەم شارەو سڵاومان نارد بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و عێراق.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین پێكەوە كار بكەین و بە پڕۆژەی هاوبەش لە بواری گەشەپێدانی وەرزش لە هەرێمی كوردستان بگەرینەوە و لەگەڵ وەرزشكاران وتیپە میلیەكان و یانەكانیش گفتوگۆی تەواومان كردووە و ئەوەی پێمان بكرێت بۆ گەنجان و لاوان ئەنجامی دەدەین.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









