
زیدان
SNN Sport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
زیدان لە کۆنگرەکە وتی:” 24 یاریزانمان هەیە کە دەتوانن یاری بکەن، ئەمەش باشە، چونکە پێویستمان بە هەموویان دەبێت،سبەی دژی ئەلاڤێس یارییەکی تری کۆتایی دەکەین،ئەمە تۆپی پێیە، یاریزانەکان دەتوانن لە هەندێک خاڵی یارییەکاندا رووبەڕووی زەحمەتی ببنەوە، کاتێک دەدۆڕێن هەموومان لە ژووری جلگۆڕین دۆڕاوین بەهەمانشێوە بۆ بردنەوەش هەر وایە”.
دواتر وتی:” مەترسی لەسەر رامۆس دروست ناکەین، ئەو دژی ئەلاڤێس لەگەڵمان نابێت، بە هیواین لە داهاتوودا لەگەڵمان بێت،کارڤاخالیش کێشەیەکی تەندروستی هەیە و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین، پێکانەکە سوکە، بە هیواین بنزیمەش لە نزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە، ئەوەی لە میلان ئەنجامماندا باش بوو، یاریزانەکان نمایشێکی گەورەیان کرد، بەڵام ئێمە دوای هەموو یارییەک لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت و ئەوەش نەگۆڕە، ئێمە بە شوێنی ئامانجی کارکردنی خۆمان دەگەڕێین وەکوو تیپ”.
زیدان جارێکی تر لەسەر مارادۆنا وتی:”دییەگۆ مارادۆنامان لە دەستدا، کە بۆ من پێشینە بوو،رێز لە بیرەوەرییەکانی دەگرین،باشترین پێنج یاریزان لە مێژوودا، من رای خۆم هەیە، مارادۆنا، پێلی، کرۆیف، میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترینن ، بەڵام هەندێک کەسی تر رای خۆی هەیە”.
لە کۆتایدا وتی:” بوونی من لەم یانەیە شتێکی نایابە، رۆژانە چێژی لێ وەردەگرم،من متمانەم بە خۆم هەیە و باوەڕم بە یاریزانەکان هەیە، یاریزانەکانیش باوەڕیان بە تیپەکە و من هەیە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









