ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق: پێمان سەیرە هەرێم هیچ شاندێك نانێرێتە بەغدا و داوای چوار مووچەش دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق ئاماژە بەوە دەكات جێگای سەرسوڕمانە حكومەتی هەرێم دەستخستنی مووچەیەكی پێدەستبەر ناكرێت بەڵام داوای چوار مووچە دەكات، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە كە ئامادە نییە شاند ڕەوانەی بەغدا بكات، بەڵام داوای پارەش لە بەغدا دەكات.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دەبوو حكومەتی هەرێم سەرەتا لە خەمی پەیداكردنی مووچەی ئەم مانگە و مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی خۆیدا بوایە پاشان داوای چوار مووچەی بكردایە، لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە مووچەی مانگێك دەستەبەر بكات چۆن داوای چوار مووچە لە بەغدا دەكات كە ئەمە جێگای سەرنجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم لە دوورەوە داوای مووچەی چوار مانگ لە بەغدا دەكات بەڵام ئامادە نییە هیچ شاندێك ڕەوانەی بەغدا بكات، لەكاتێكدا دۆخی گوزەران و دارایی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە و حكومەتی هەرێمیش دەڵێت هەركات پێویستی كرد شاند ڕەوانەی هەرێم دەكەین.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئێمەی نوێنەرانی كورد لە لیژنەی دارایی لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان كە بەیاسای قەرز ناساروە خەریك بوو نزیك بینەوە لە ڕێككەوتن و پشكی هەرێم دیاری بكەین، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی هەرێم بەڕادەستكردنی هیچ بڕە نەوتێك ئەوە ڕوویدا كە بینیمان چۆن كورد بێبەشكرا لە یاسای قەرز.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








