شارەوانی هەولێر ئامادەکاری دەکات بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی لافاو

پاککردنەوەی زێراب و مەنهۆڵکەکان لە هەولێر
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند بە گوژمەی 10 ملیۆن دینار و بە سێ قۆناغ سەرجەم مەنهۆڵ و كەندەكانی سنووری شارەوانیی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە پاككرانەوە كە ساڵان لە كاتی وەرزی زستان باران بارینی زۆر دەبوونە هۆی گلدانەوەی ئاو دروست بوونی لافاو.
سیامەند كەریم، وتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: وەكو ئامادەكاری بۆ وەزری زستان تیمەكانی سەرۆكایەتی شرەوانی هەولێر هەڵساون بە پاككردنەوەی سەرجەم مەنهۆڵەكان لە سنووری شارەوانیی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە پاككرانەوە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ كرا.
وتیشی “لە ئێستادا هەر سێ قوناغەكە كۆتایی هات و سەرجەم كەند و مەنهۆڵەكان پاككرانەوە كە دەبوونە هۆی گلدانەوەی ئاو و لافاو لە وەرزی زستاندا، هەروەها تەواوی تیمەكانیشمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك لە كاتی باران بارینی زۆردا”.
ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی تێچووی ئەو پرۆژەیی كە بریتین بوون لە پركردنەوەی كەندی چاكردنەوەی مەنهۆلەكان بە بڕی 10 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی لەناكاوی پارێزگای هەولێر بودجەی بۆ تەرخان كرابوو، هەروەها ئەو شوێنانەی ماون كە لە گەڕەكەكان بەردەوام پڕ دەبنەوە و ڕۆژانە تیمەكانی شارەوانی تا كۆتایی وەرزی زستان پاكیان دەكەنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









