واشنتن پۆست: پێدەچێت رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران دروستبێت

SNN
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتا هەفتەکانی دەسەڵاتی ترەمپدا، مەترسی دروستبوونی ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان ئێران و ئەمریکا لەئارادایە.
بە گوێرەی واشنتن پۆست، ترەمپ بە راوێژکارەکانی وتووە، ئامادەی وەڵامێکی کوشندە و کارەساتبارە لەبەرامبەر کوشتنی هەر سەربازێکی ئەمریکی لە هێرشێکدا کە ئێران لە پشتیەوەبێت.
زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی هەفتەی رابردووە کە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوجەی سەوزکرا کە دواتر لەلایەن سیستەمی بەرگری مووشەکییەوە ئاراستەیان گۆڕدرا و پوچەڵکرانەوە.
دوای ئەوەی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئەهلی هەق وتبووی، ئاگربەستەکەیان لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەوەشێننەوە چونکە مەرجی ئاگربەستەکە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکابوو جێبەجێ نەکرا.
لەکاتێکدا کە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەیشتوونەتە لوتکە، پێشبینی دەکرێت هەر کارێکی ئیستیفزازکەر پێکدادانی لێبکەوێتەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









