
عەدنان دەرجال
حسێن كه‌ركوكی-SNNsport
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ( شه‌ممه 28-11-2020 ) عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق به یاوەری په‌رله‌مه‌نتار (ئاره‌زوو مەحموود) بڕیاریده‌ری لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كردوو له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداری و وه‌رزشی شاره‌كه پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا عه‌دنان ده‌رجال سه‌ردانی پاریزگای كه‌ركوكی كردوو له لایه‌ن پارێزگار‌و به‌رپرسانی ئیدارەی شارەکە پێشوازی لێكرا ، دواتر سه‌ردانی یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوكی كردوو له كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ی كۆڵییه‌وه ، پاشان له یاریگاكه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تیایدا باسی پرۆژه‌كه‌ی كردوو وتی:” وا بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كاره‌كانی پڕۆهكه ته‌واو بێت ، به‌ڵام به هۆی چه‌ند هۆكارێك پێشبینی ناكه‌م له‌و واده‌یه ته‌واو بێت”.
وتیشی:” له‌گه‌ڵ پارێزگار رێكکهوتووین سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئاو و كاره‌بای پڕۆژه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هەوڵ ده‌ده‌ین بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه خه‌رج بكرێت”.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به زیادبوونی رێژه‌ی یانه‌كان له كه‌ركوك وتی:” ئه‌و یانانه له ئێستادا مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه ، پاشان لیژنه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ئه‌و یانهیەی مەرج و رێنماییه‌كانی تێدا نه‌بێت داده‌خرێن ، له لایەكی تره‌وه په‌رله‌مه‌نتاره‌كان فشارێكی زۆرم لێدهکەن بۆ پێدانی مۆڵه‌ت”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق وتی:” یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراقە”.
دواتر و هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و پاش به سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند به شێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوان و وه‌رزشی كه‌ركوك،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامدا.
جێی ئاماژه‌پێكردنه یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك له ساڵی 2011 ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه و تا ئێستا نزیكه‌ی 75%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه .

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









