لەدوای کوژرانی فەخریزادە ئەڵمانیا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات

SNN
دوای ئەوەی موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی بواری ئەتۆمی لە ئێران کوژرا، ئێران ئیسرائیلی بەو کارە تۆمەتبارکرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد، ئەڵمانیاش داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات.
وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە: “داوا لە هەموو لایەک دەکەین خۆیان لە هەموو ئەو جۆرە کارانە بپارێزن کە دەشێت ببنە مایەی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان.”
ئاماژەیشی بەوە کردووە: “چەند هەفتەیەک ماوە تا بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمریکا دەستبەکاربێت، هەر بۆیە پێویستە دیالۆگ بپارێزرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامەی ناوکی ئێران.”
ئەمە دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ترەمپ بە راوێژکارەکانی وتووە، وەڵامی توندی بۆ هەر هێرشێکی ئێران دەبێت کە دەکرێتە سەر ئەمریکییەکان.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئیسرائیل ڕەتیکردۆتەوە هیچ قسەیەک بکات لەسەر کوژرانی موحسن فەخریزادە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









