وێنە:دوای 10 ساڵ چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی جومناستیكی یانه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

دیەمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و دوای 10 ساڵ چاوه‌ڕوانی فێرگه‌یه‌ك هه‌ستا به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ یاریزانانی كوڕان و كچانی یانه و ناوه‌ندی وه‌رزشی سنووری پارێزگای سلێمانی.
فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمانی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ كوڕان و كچانی شه‌ش یانه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر شه‌ش جۆری یاریه‌كه و هه‌ر یانه‌یه‌كیش به پێنج یاریزان به‌شداربوون.
هێرش عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمانی ئه‌وەیان خسته‌ڕوو:” وه‌ك فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمانی هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ یانه‌كانی سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری بۆ شه‌ش یانه‌ی به‌شداربوو كه ئامانجمانه ئیشیان له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌م فێرگه‌یه قوتابخانه‌یه‌كه بۆ هه‌موویان، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له‌سه‌ر یاسا و رێساكانی یه‌كێتیی جومناستیكی جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ مناڵانی كوڕان و كچانی ته‌مه‌نی (6-12)ساڵ.
وتیشی:” به دوو ئامانج ئه‌م پاڵهوانێتیهمان ئه‌نجامداوه یه‌كه‌م پشتگیری یارمه‌تیدانی ئه‌م منداڵانەیە كه یاریه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دروستكردنی بناغه‌یه‌كی به‌هێزە بۆ یاری جومناستیك بۆ شاری سلێمانی”.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌هبی عه‌بدوڵڵا راهێنه‌ری یاری جومناستیك ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند:” به‌دڵنیاییه‌وه راهێنه‌ر ئه‌و پلانانه‌ی كه هه‌یه‌تی بیه‌وێت له پاڵه‌وانێتیه‌كان جێبه‌جێی بكات، ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتی نه‌بێت ئه‌وه‌ش نابێته ده‌ركه‌وتن و پێشخستنی یاریزان، بۆیه نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی به‌ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزان دروستكردووه، چونكه یاریزان ئه‌و توانا‌و تاقه‌ته‌ی پێیه‌تی، ئه‌گه‌ر له ناو پاڵه‌وانێتیه‌كاندا ده‌ری نه‌خات نازانێت كه ئاستی چۆنه”.
وه‌هبی وتیشی:” به‌داخه‌وه هۆكارێكی زۆر گه‌وره كه چه‌ندین یاریزانی به توانای ئه‌م شاره وازییان له‌یاریه‌كه هێناوه ئه‌وه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی پاڵه‌وانێتیه‌وه بووه كه به به‌رده‌وامی ته‌نها مه‌شقیان كردووه”.
ئه‌نجامی كۆتایی كچان:
یانه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م
یانه‌ی ئه‌فرۆدێت پله‌ی دووه‌م
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی سێیه‌م
ئه‌نجامی كۆتایی كوڕان:
فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمان پله‌ی یه‌كه‌م
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی دووه‌م
یانه‌ی نه‌ورۆز پله‌ی سێیه‌م
به‌هۆی گرنگینه‌دانی یه‌كێتیی جومناستیكی كوردستان به یاریه‌كه ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵه هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی یاریه‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌مان بردووه، به‌ڵام دامه‌زراندنی فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمانی جارێكی‌تر رۆحی كرده‌وه به به‌ر یاریه‌كه‌داو له ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق تاكه هۆڵه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا یاریه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









