ئەو زیندانە سیاسییانەی كە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نییە مینحەكانیان بۆ خەرج دەكرێتەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دوای بڕینی مینحەی ئەو زیندانییانەی ماوەی یاساییان تەواوكردووە، بڕیارە مینحە بۆ ئەو زیندانییانە بگەڕێتەوە كە هیچ مووچەیەكیان نییە، ئەوەش دوای ئەوەی لە لایەن لیژنەیەكەوە دڵنیا بوونەوە كە ئەو زیندانییە سیاسییە هیچ مووچەیەكی دیكەی نییە.
عوسمان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان ماوەی یاسایی خۆیان تەواوكرد كە بۆماوەی 10 ساڵ مینحەیەكیان بە بڕی 500 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام بەهۆی تەواو بوونی ئەو ماوەیەوە كە بۆیان دیاریكرا بوو مینحەكەشیان بڕا ئەوەش نیگەرانی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەكی تایبەت بە پێداچوونەوە بە ناوی لیستی زیندانیانی سیاسی پێكهاتووە بە مەبەستی دیاریكردنی ئەو زیندانییە سیاسیانەی كە خاوەن مووچەی دیكەن و ئەوانەشی كە هیچ مووچەیەكیان نییە بۆ ئەوەی كە ئەو زیندانیانەی مووچەی دیكەیان نییە مینحەكەیان بۆ خەرجبكرێتەوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا پێنج هەزار كەس وەك زیندانی سیاسی مانگە بری 500 هەزار دیناریان وەك مینحە وەردەگرت، لە ئێستاشدا بە گوێرەی كاری ئەو لیژنەیەی پێداچوونەوەی بە لیستی زیندانیانی سیاسی كردووە دەركەوتووە كە چوار هەزار كەسیان دوو مووچەیان هەبووە و تەنها هەزار زیندانی سیاسی هیچ مووچە یەكیان نییە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








