گەر هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگاتە رێککەوتن تەنها بودجەی حاكیمەی بۆ خەرجدەكرێت

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات ئەوەی ئێستا بڕیاری لەسەر دراوە لە بودجەی گشتی عێراق پشكی كورد بێت بریتییە لە %12.67 بە مەرجێك هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەو بڕە نەوت و داهاتی ناوخۆیەی دەبێت بۆ عێراقی بگەڕێنێتەوە، لە حاڵەتی پابەندنەبوونیشدا تەنها بودجەی حاكیمەی بۆ خەرجدەكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بۆیە نازانین وردەكاری ناو بودجەكە چۆنە و لە چەند پێكهاتووە و چەندە كورتهێنانی هەیە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا یەكلابووەتەوە ئەوەیە كە پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق بە لە%12.67 دیاریكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان بودجەی بۆ دیاریبكرێت كە دەگاتە سەروو لە %13.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوا بە بێ كێشە ئەو بڕە بودجەیەی بە دەست دەگات كە لە بودجەی گشتی عێراق بۆی دیاریدەكرێت كە كەمتر نییە لە %12.67 ئەو كاتەش دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش ئاسایی دەبێت، بەڵام لە حاڵەتی پابەندنەبوونی هەرێم ئەوكات تەنها بودجەی حاكیمەی بۆ خەرجدەكرێت كە خۆی لە دابینكردنی بەشەخۆراك و دەرمان و كۆمەڵێك پێداویستی دیكە دەبینێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، جارێ دیار نییە ئایا حكومەتی هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێككەوتن یاخود نا، هەروەك دیاریش نییە ئەگەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن ئایا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو عێراق ئامادەیە بە لێدەركردنی ئەو بڕە نەوت و داهاتەی كە بۆ هەرێم دیاریدەكرێت؟ پاشان چەند دەمێنێتەوە و بۆ هەرێمی دەنێرێت یاخود نا، بۆیە لە چاوەڕانی دەستپێكردنی دانوستانی نێوان هەولێر بەغداین بۆ یەكلاكردنەوی ئەو بابەتە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









